
کۆڤارا زانستی یا / وهرزنامه شنروێ
وەرزنامە شنروێ، وەرزنامەیەکی زانستی فەرهەنگییە و تایبەتە بە: فەرهەنگ، هونەر، مێژوو، جوگرافیا و ئەدەبیاتی هەرێمی پەهلەوییان، کە لەمێژوودا باشووری کوردستان لە بەشی ڕۆژهەڵات دەگرێتەوە.
وەرزنامەی شنروێ مۆلەتی فەرمیی لە کتێبخانەی پاشایەتیی ستۆکهولم لە سوێد وەرگرتووە و ژمارەی ستانداردی نێودەڵەتی (ISSN: 2003-671X)ی بەدەست هێناوە.
شنروێ بە پشتیوانیی "ئەنستیتۆی فەرهەنگیی یارسان" لە ستۆکهۆلم دەردەچێت و پێشوازی دەکات لە گوتار و توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی مرۆیی و فەرهەنگیی پەهلەوییان و یارسان، واتە فەرهەنگەکانی: هەورامی، لەک، کەلهوڕ، گۆران، فەیلی، دیملی، شەبەک، باجەڵان ...
شنروێ، یەکەم وەرزنامەیە لەم بوارەدا و ئامانجی سەرەکیی بووژاندنەوە و گەشەپێدانی فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب و فەرهەنگی پەیوەندیدار بە هەرێمی پەهلەوییانە.
بەم بۆنەیەوە لە تەواوی لێکۆڵەر و نووسەران و شارەزایانی ئەو بوارانەی باسمان کردن داوا دەکەین گوتار و لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بۆ وەرزنامەی شنروێ بنێرن و ئێمەیش بە خۆشحاڵییەوە بڵاویان دەکەینەوە.
شنروێ بۆ خوێندنەوەیەکی بەرفراوانتر بە چەند زمانێک بابەتەکانی خۆی بڵاو دەکاتە، لەوانە: کوردی، فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی.
توێژینەوەکان لە لایەن لیژنەی زانستی گۆڤارەکەمانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، دوای تاوتوێکردنی لە لایەن ئەم لیژنەیەوە بڕیاری بڵاوکردنەوەی دەدرێت و نووسەرەکەش ئاگادار دەکرێتەوە. لە لایەکی دیکەوە، ئەم وەرزنامەیە لە هەر ژمارەیەکی خۆیدا بۆ دیزاینی بەرگی گۆڤارەکە یەکێک لەو دیزاینانە کە لە لایەن کەسانی دیزاینەر و فۆتۆگرافەرەوە (بە نووسینی ناوی دیزاینەر یان خاوەن بەرهەم) بۆمان هاتووە، هەڵدەبژێریت. هەر بۆیە، داوا لە کەسانی دیزاینەر وفۆتۆگرافەر دەکەین کە بەرهەمەکانی خۆیان (بە کەیفیەتی بەرز) بنێرن بۆ ئادرەسی ئێلکترۆنی وەرزنامەکەمان.
بەپێی توانا هەوڵ دەدرێت بە پلەی یەکەم وەرزنامەکە لە ئەوروپا، ئەمریکا، کانادا، ئێران، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، عێراق، باشووری کوردستان، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان، بڵاو بکرێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی ناردنی بەرهەمەکانتان، تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی وەرزنامەکە بکەن یان پەیوەندی بە سکرتاریەتی وەرزنامەکەوە بکەن.
نڤیسکارێن هێژا، ژ کهرهما خوه گۆتارێن خوه ل گۆری ڕێوهرزانان د بهشا "رێبهرنامهیا نڤیسکاران" یا ل سهر مالپهرا کۆڤارێ ده بشینن.
کۆڤارێ شنروێ ژ بهر پهژراندنا گۆتارێن کو نه ل گۆری ڕێبهرنامهیێن کۆڤارێ لێبۆرینێ داخه.
ل گۆری بریارا کۆمیتهیا ئهدیتۆرێ یا مههانه یا سهاندرو، مهجبوور ئه کو مهرڤ ب گۆتارێ ب ناڤهرۆکان بشینه ئهنگلسهنگلیزی.




