
بۆ ئاگاداری خوێنەران، توێژەران، نووسەران، ئەکادیمییەکان!“بانگەواز بۆ وەرگرتنی وتار و توێژینەوەی زانستی"
وەرزنامەی شنروێ، وەرزنامەیەکی زانستی و پسپۆڕییە، تایبەتە بە فەرهەنگ و هونەر و مێژوو و جوگرافیا و ئەدەبیاتی هەرێمی پەهلەویان (هەرێمی پەهلەویان لە مێژوودا ناوچەی باشووری کوردستان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە). ئەم وەرزنامەیە گۆڤارێکی زانستی و ئەدەبی و فەرهەنگیی هەرێمی پەهلەویانە کە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتی (ISSN: 2003-671X) بە دەست هێناوە، هەروەها مۆڵەتی فەرمی لە کتێبخانەی پاشایەتی لە ستۆکهۆڵم لە سوێد وەرگرتووە.
وەرزنامەی شنروێ بە پشتیوانی ”ئەنستیتۆی فەرهەنگیی یارسان” لە ستۆکهۆڵم ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەموو وتار و توێژینەوەیەکی زانستی لە بواری زانستیی مرۆیی سەبارەت بە هەرێمی پەهلەویان و یارسان (هەورام، لەک، کەڵهوڕ، گۆران، فەیلی، دملی، شەبەک، باجەڵان،..)
وەرزنامەی شنروێ، بەرهەمی "ئەنستیتۆی فەرهەنگیی یارسانە"، یەکەم وەرزنامەی زانستی، ئەدەبی و فەرهەنگیی گشتیی کۆمەڵگەی یارسانە لە مێژووی ئێران و کوردستاندا. ئامانجی سەرەکیی ئەم گۆڤارە بووژاندنەوە و گەشەپێدانی بوارەکانی مێژوو و فەلسەفە و ئەدەب و فەرهەنگیی پەیوەندیدار بە هەرێمەکانی پەهلەویانە.
بەم بۆنەوە داوا لە تەواوی هۆگرانی بوارەکانی زانستی مرۆیی و ئەدەبدۆستان و نووسەران دەکەین کە وتار و توێژینەوەکانیان تایبەت بەم بوارانە بۆ گۆڤاری شنروێ بنێرن و خۆشحاڵین بە بڵاوکردنەوەی.
وەرزنامەکە تەنیا بە یەک زمان نییە، بەڵکو بە چەندین زمانی جیاواز وتار و توێژینەوە بڵاو دەکاتەوە وەک کوردی، فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی.
داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین کە توێژینەوەکانتان لەسەر بنەمای میتۆدی توێژینەوەی زانستی بێت و ئەم بەشانە لە خۆ بگرێت: ناونیشان، پوختەی توێژنەوە، وشە کلیلەکان، پێشەکی، شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی بابەتەکە، ئەنجام و سەرچاوە، لەگەڵ پوختەیەک بە زمانی ئینگلیزی.
پێویستە توێژینەوەکە لە ٢٠ لاپەڕەی 4A تێپەڕ نەکات بە فۆنتی فارسی B-Mitra بە قەبارە یان سایزی ١3 و فۆنتی ئینگلیزی Time New Roman بە قەبارەی فۆنتی ١1 ئامادە بکەن بینێرن بۆ ئیمەیلی وەرزنامەکە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
توێژینەوەکان لە لایەن لیژنەی زانستی گۆڤارەکەمان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، دوای تاوتوێکردنی لە لایەن ئەم لیژنەیەوە بڕیاری بڵاوکردنەوەی دەدرێت و نووسەرەکەش ئاگادار دەکرێتەوە. لە لایەکی دیکەوە، ئەم وەرزنامەیە لە هەر ژمارەیەکی خۆیدا بۆ دیزاینی بەرگی گۆڤارەکە یەکێک لەو دیزاینانە کە لە لایەن کەسانی دیزاینەر و فۆتۆگرافەرەوە (بە نووسینی ناوی دیزاینەر یان خاوەن بەرهەم) بۆمان هاتووە، هەڵدەبژێریت. هەر بۆیە، داوا لە کەسانی دیزاینەر وفۆتۆگرافەر دەکەین کە بەرهەمەکانی خۆیان (بە کەیفیەتی بەرز) بنێرن بۆ ئادرەسی ئێلکترۆنی وەرزنامەکەمان. هەروەها لە ژێر چاودێری دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکەمان لە هەر ژمارەیەکی ئەم وەرزنامەیە ڕێزلێنان و خەڵات دەدرێت بە نووسەری باشترین وتار و توێژینەوە و دیزاینەری بەرگی هەڵبژێراو.
بەپێی توانا هەوڵ دەدرێت بە پلەی یەکەم وەرزنامەکە لە ئەوروپا، ئەمریکا، کانادا، ئێران، رۆژهەڵاتی کوردستان، عێراق، باشووری کوردستان، رۆژئاوا و باکووری کوردستان بڵاو بکرێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی ناردنی بەرهەمەکانتان تکایە، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی وەرزنامەکە بکەن یان پەیوەندی بە سکرتاریەتی وەرزنامەکەوە بکەن.




