
ڕێکارنامەی نووسەران
نووسەر، بەرپرس و بەڵێندەرە کە وتارەکەی پێشتر لە ھیچ گۆڤارێکدا چاپ نەکرا بێ و تەنیا بۆ تاوتوێکران و چاپ نێردرابێتە ئەم وەرزنامە و تا کۆتایی تاوتوێکران، داوەری و ڕاگەیاندنی ڕای کۆتایی وەرزنامە، وتار بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە نانێردرێت. ھەروەھا ھەموو یاساکان و بنەما ئەخلاقییە پڕۆفێشۆناڵەکانی پێوەندیدار لەگەڵ بابەتی توێژینەوەکە وەک مافەکانی ھەر تاکێک، ئەو بابەتانەی توێژینەوە و ئەزموونیان لەسەر کراوە، بنکەکان، دانەران و ھاوکاران بەرچاو دەگیردرێن و وتار بەرھەمی چالاکییە توێژینەوەییەکانی ئەوان و ھاوکارانیان –کە بە ڕیز نووسراون- ئامادە کراوە و نووسراوە.
ژمارەی لاپەڕەکانی وتار بە گشتی دەبێ لانی کەم 10 و لانی سەر 20 لاپەڕەی A4 بێت. (وتارەکانی کەمتر لە 10 لاپەڕە ڕەنگە لە داھاتوودا وەک وتاری کورت لەچاپ بدرێن).
فایلی وتار دەبێ لە فۆرمەتی Wordدا و بە فۆنتی فارسی IRMitra و لە قەبارەی 13 و فۆنتی ئینگلیزی Time New Roman بە قەبارەی 11 ڕێک خرا بێ.
چوارچێوەی تەواوی وتار بریتییە لە: ناو، ناوی نووسەر (یان نووسەران)، کورتە، وشە سەرەکییەکان، پێشەکی، پێشینە، ئەدەبییات، میتۆدۆلۆژی، ئەو شتانەی پێی گەیشتووین و تازە دۆزراونەتەوە، دەرئەنجام، سەرچاوەکان.
ناو یان مانشێتی وتار دەبێ کورت و گونجاو لەگەڵ ناوەرۆک بێت (ناوی فارسی و ئینگلیزی- کورتەی فارسی و ئینگلیزی).
نووسەر یان نووسەران بە ڕیزی پلە و پایەی زانستی (نووسەری بەرپرس بە نیشانەی * دیاری بکرێت).
کورتەی فارسی/ کوردی/ عەرەبی لانی کەم 200 وشە و لانی سەر 300 وشە و لە پاراگرافێکدا بێت و پێشەکی، ئامانج، شێواز (نموونە و ئامرازەکان)، دۆزراوەکان، دەرئەنجام (بە جۆرێک کە ھەڵگری ھیچ زانیارییەکی نوێ بێجگە ئەوەی لە وتارەکەدا ھاتووە). کورتە دەبێ بتوانێ زۆرترین ڕێژەی زانیاری سەبارەت بە وتارەکە لە کەمترین قەبارەی ڕێپێدراودا ئاماژە پێ بدا و لە ڕاستیدا وەک تابلۆیەک بێت کۆی وتارەکە بنوێنێ.
وشە سەرەکییەکان دەبێ تا ئەو شوێنەی دەلوێ و ڕێگای ھەیە لە وشەکانی نێو ناو یان مانشێتی وتار جیاواز بن. (3 بۆ 7 وشە) کورتە و وشە ئینگلیزییەکانی ھاوتا و ھاودەنگ لەگەڵ کورتەی فارسی/کوردی/ عەرەبی بێت. لە لاپەڕەی یەکەمدا دەبێ کورتە و وشە سەرەکییە فارسییەکان (قەبارەی فۆنتی 14) و پاشان کورتە و وشە ئینگلیزییەکان (قەبارەی فۆنتی 12) بنووسرێن. خشتەکان، نوانەکان و وێنەکان ئاشکرا و دیار بن و ھەڵگری زانیارییە دووپاتکراوەکانی نێو دەق بن و پێویستە ژمارە و شرۆڤەیان ھەبێت.
ھاوتا لاتینەکانی یەک وشەی تایبەت، تەنیا یەک جار و لە یەکەمین ھاتنی ئەو وشە فارسییەدا بنووسرێن.
پەراوێزەکان و شرۆڤەکان و ھاوتاکانی دەستەواژەکان و ناوی دانەران و ئەو نووسەرانەی کە ھێنانی ناویان لە سەرچاوەکاندا پێویست نییە، بە شێوەی جیا لە خوارەوەی ھەر لاپەڕەیەک و بە پێی ریزبەندی و ژمارە بنووسرێت. ھەروەھا نووسینی لاتینی ناوی نووسەر و ھاوکارانی بۆ یەکەم جار لە پەراوێزدا پێویستە.
ئەو سەرچاوەگەلەی کە لە دەقی وتارەکەدا کەڵکیان لێ وەرگیراوە بەپێی ئەم یاساگەلەوە کە لە ژێرەوە ئاماژەیان پێ دراوە، دەبێ ڕێک بخرێن:
وتار: پاشناو، ناوی نووسەر(نووسەران) بە ڕیز. ساڵی بڵاوبوونەوە. ناوی وتار، ناوی گۆڤار، ژمارە، لاپەڕە.
Schnurbusch, T., C. Mollers and H. C. Becker. 2000. A mutant of Brassica napus with increased palmitic acid content. Plant Breeding 119: 141-144.
کتێب (کۆکردنەوە و نووسین): پاشناو، ناوی نووسەر (نووسەران) بە ڕیز، ساڵی بڵاوبوونەوە، ناوی کتێب، نۆرەی چاپ، وەشانخانە، شوێنی چاپ و بڵاوبوونەوە، لاپەڕە.
Wrick, G., and W. E. Weber. 1986. Quantitative Genetics and Selection in Plant Breeding. W. de Gruyter, Berlin.
کتێب (وەرگێڕان): پاشناو، ناوی نووسەر (نووسەران) بە ڕیز. ساڵی بڵاوبوونەوە. ناوی کتێب، ناو و پاشناو وەرگێڕ یان وەرگێڕان، ساڵی وەرگێڕدران، نۆرەی چاپ، وەشانخانە، شوێنی چاپ و بڵاوبوونەوە، لاپەڕە.
تێز: پاشناو، ناوی خوێندکار، ساڵی تەواوکردن و ئاراستەکردنی تێز، ناو یان مانشێتی تێز، ناوی زانکۆ و شار.
Ahmadi, E. A. 2007. In vitro plant regeneration in the genus. MSc thesis. Tehran University. Tehran, Iran.
وتاری کۆنفڕانس و ھەمایش: پاشناو، ناوی نووسەر (نووسەران) بە ڕیز. ساڵ، ناوی وتار، ناوی ھەمایش، شار و وڵات، ڕێکەوتی کۆنفڕانس، لاپەڕەکان.
Prins R., W.H.P. Boshoff, L. A. Boyd and Z.A. Pretorius. 2003. Studies on wheat stripe rust resistance conferred by Yr16. In: Proceeding of 10th International Wheat Genetics Symposium. Paestum, Italy. Volume 3, pp. 64-86.
وتاری ئینتەرنێتی: پاشناو، ناوی نووسەر (نووسەران) بە ڕیز. ساڵ، ناوی وتار، ناونیشانی ماڵپەڕ و کاتی دەستڕەسی یان سەردان بە ڕۆژ/مانگ/ ساڵ.
FAO. 2008. FAO Land and plant nutrition management service. Available online at: http://www.



