
شماره دوم، سال یکم، پاییز 1399
ساڵی یه‌کم، ژماره‌ی دووه‌م، پاییز 2020 زایینی
Vol.1, No.2, Autumn 2020
مێژووی ئایین له ھه‌ورامان
که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر (دۆکتۆرای شوێنه‌وارناسی، زانكۆی سلێمانی)
کاتی قه‌بووڵکردن: 02/11/2020
کورته
(ھه‌ورامان) به یه‌کێک له ناوچه دیار و دێرینه‌کانی کوردستان داده‌نرێت. ناوچه‌یه‌ک سه‌رباری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ڕه‌سه‌نایه‌تی و شێوه‌زار و که‌لتووری سه‌ربه‌خۆ و ڕێوڕه‌سم و سرووتی ئایینی خۆی بووه، له ھه‌مان کاتدا خاوه‌ن چه‌ندین خه‌سڵه‌تی شارستانییه‌تی گه‌وره‌ش بووه. ئه‌وه‌ش له خۆڕا و به پیاھه‌ڵدان نه‌بووه بۆ ناوچه‌یه‌کی کوردستان، به‌ڵکو تۆمار و به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌کان شاھیدی چه‌ندین ده‌ساوه‌ردی مێژوویی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن، که ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنن. لێره‌وه بۆ تیشکخستنه‌سه‌ر ته‌نیا لایه‌نێکی مێژوویی ئه‌و ناوچه‌یه، که لایه‌نی ئایین و بیروباوه‌ڕه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاماده‌کرا، تا تیشک بخاته سه‌ر مێژووی ده‌رکه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایین و بیروباوه‌ڕ له ھه‌وراماندا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وێڕای تیشکخستنه‌سه‌ر پێگه‌ی جوگرافی ناوچه‌ی ھه‌ورامان و کورته‌یه‌ک له ژیانی سه‌ره‌تایی تێدا، ئاماژه به ده‌رکه‌وتنی ئایین و ئایینزا و ڕێبازه‌کانی به‌پێی ڕه‌وتی مێژوو کراوه. ھه‌ر له ئایینه‌کانی (جوو، مه‌سیحی، ئیسلام)، وه‌ک (سێ) ئایینی ناسراوی ئاسمانی، تا به ئایینه‌کانی (زه‌رده‌شتی، کاکه‌یی، مانی) ده‌گات، له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو ڕێبازی ته‌سه‌وفی (قادری و نه‌قشبه‌ندی)، که ڕۆڵی دیاریان نه‌ک ته‌نێ له‌سه‌ر ژیانی ئایینی، به‌ڵکو له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کارگێڕی ناوچه‌که‌ش ھه‌بووه.
وشه سه‌ره‌کییه‌کان: ئایین، هه‌ورامان، یارسان، اسلام، کورد، کوردستان.
History of religion in Hawraman
Kaywan Azad Anwar (PHD.Archaeology Department, Sulaimani University, Kurdistan-Iraq)
Recive data: 2020/10/08
Accpte data: 2020/11/02
Abstract:
Hawraman is one of the distinctive and old places in Kurdistan. In addition to old history, it has its own independent language, culture, and customs. At the same time, it has enjoyed a great civilization. Hawraman has never been superficial, unworthy, and subservient compared with other regions. This historical achievement is confirmed by historical documents and evidence. This study investigated religion and rituals in Hawraman in order to explain the history of the development of rituals and thought in the said region. In so doing, the geography of Hawraman was described and a brief history of its primitive life was presented. Moreover, the origin of religion, rituals, and various orders was explained chronologically. Judaism, Christianity, and Islam, as three main divine religions, and such religions as Zoroastrian, Kakaî, Mani, as well as Qadiriyya and Naqshbandiyah orders all had a significant religious, political, social influence on the region.
Keywords: Religion, Hawraman, Yarsan, Eslam, Kurd, Kurdistan.





